کار-ئۆ-لاینەر

بێنچراك 4200 كار-O-ترانیك ڤیژن 2 سیسته‌می پێوه‌دانی كارO- - داتا

"هه‌یاكل"سیستمه‌كانی Car-O-Linerی جیهانی به‌ناوبانگ به‌كار دێنێت بۆ ئه‌وه‌ی زامنی ره‌زامه‌ندی كریاره‌كان بكات وئۆتۆمبیله‌كان بگڕێنێته‌وه‌ شێواز و تایبه‌تمه‌ندی ره‌سه‌نی خۆیان. سیستمی BenchRack دروستكراوه‌ بۆئه‌وه‌ی بتوانێت هه‌ر جۆره‌ ئۆتۆمبیلێك بگرێت و به‌رزی بكاته‌وه‌، جا جۆری هه‌یكه‌لی ئه‌و ئۆتۆمبیلانه‌ هه‌رچۆنێك بێت.سیسته‌می BenchRack، كه‌یه‌كێكه‌ له‌سه‌ره‌كترین پێداویستییه‌كانی ئه‌م جۆره‌ كارانه‌، چه‌ندین تایبه‌تمه‌ندی هه‌ن، بۆ نموونه‌ ئاسانیی ئاسانیی لێخورین به‌ ناویدا و به‌رزكردنه‌وه‌ی هایدرۆلیكی و ره‌مپی جیاكراوه‌ی سه‌رخستن و دابه‌زاندن، به‌مه‌ش ده‌توانین هه‌ر جۆره‌ كارێكی ئه‌و بواره‌ی پێ ئه‌نجام بدرێت هه‌ر له‌ كاره‌ جوانكارییه‌ بچووكه‌كانه‌وه‌ تا ده‌گاته‌ كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ته‌واوی هه‌یكه‌لی ئۆتۆمبێل. سه‌رباری ئه‌م ئامێره‌ش، سیسته‌می پێوانه‌یی Tronic Vision 2 زامنی راكێشانی هه‌یكه‌لی ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌دات به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ به‌ ملیمه‌تر هاوشێوه‌ی رێنماییه‌ كارگێریه‌كانی ئۆتۆمبیل بیت.
• قۆلێكی به‌هێز بۆراكێشان به‌ توانای 10تۆن كه‌ده‌توانێت له‌ نزیكه‌ی هه‌موو لایه‌كانه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل رابكێشێت. ، ده‌وروبه‌ری 360به‌ چوارده‌وری ئۆتۆمبیل.
• توانای به‌رزكردنه‌وه‌ی-4،200كگم(9،200پاوه‌ن).
• كاتێك كه‌ به‌هماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سیسته‌می پێوانه‌یی Tronic Vision2 یاخود له‌گه‌ڵ Car-O-Dataی پێشه‌نگی داتا بێسه‌كانی ئۆتۆمبیل به‌كار دهێنرێت،ئه‌وا زانیاری ورد و دروست به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌دات و پێوانه‌كان له‌ كاتی خۆیدا و له‌ ته‌واوی پرۆسه‌كه‌دا به‌رێكو پێكی ده‌رده‌خات.
• توانایه‌كی كارا بۆ راگیركردن و چه‌سپاندن، له‌گه‌ڵ سیستمی چه‌سپاندنی و ئاراسته‌كردن EVO 1 ، 2 & 3
• راگیركردن و چه‌سپاندنی بارهه‌ڵگره‌كان، پارچه‌ پاشكۆییه‌كان چه‌سپاندنێكی به‌هێز و سه‌لامه‌ت ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ رێگه‌ی هه‌ڵخزینی ئۆتۆمبیلی چه‌سپێنراو ناده‌ن.