نا زریپۆش

كۆمپانیای "هه‌یاكل" پرۆسه‌یه‌كی 10 هه‌نگاوی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان په‌یره‌و ده‌كات

هه‌نگاوه‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌
كۆمپانیای "هه‌یاكل" پرۆسه‌یه‌كی 10 هه‌نگاوی بۆ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله‌كان په‌یره‌و ده‌كات:

1-وه‌رگرتنی ئۆتۆمبیل و ئاماده‌كردنی راپۆرت
• وه‌رگرتنی ئۆتۆمبیل
• تاقیكردنه‌وه‌ی كه‌ خۆی له‌ پشكنینی بزوێنه‌ر و گێڕ و ستۆپ و ده‌بله‌كاندا ده‌بینێته‌وه‌.
• پشكنینی سه‌لامه‌تی له‌ ڕێگه‌ی GTS-DTC'S و چاپكردنی لیستی داتا و ئه‌نجامه‌كان.
• پشكنینی ره‌وشی ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبیل.
• پشكنینی تاودان و توانای بزوێنه‌ر.
• پشكنینی ته‌واوی شاشی و هه‌ردوو سیسته‌می ستۆپ و ده‌بله‌كان.
• ئاماده‌كردنی راپۆرتێكی خه‌مڵاندن له‌ژێر سایه‌ی ده‌ره‌نجامی ئه‌وپشكنینانه‌ی سه‌ره‌وه‌.

2- هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌
• لێكردنه‌وه‌ی بزوێنه‌ر و گێر.
• لێكردنه‌وه‌ی داشبۆرد.
• لێكردنه‌وه‌ی پێكهاته‌وه‌ به‌شه‌كانی هه‌واگۆڕ.
• لێكردنه‌وه‌ی گشت دیكۆر و پارچه‌ به‌ستراوه‌كانی ژووره‌وه‌ و كوشنه‌كان.
• لێكردنه‌وه‌ی گشت سه‌ره‌ وایره‌كان.
• ده‌رهێنانی رووپۆشی ژێر پێیه‌كات.
• لێكردنه‌وه‌ی گشت پێكهاته‌كانی ده‌ره‌وه‌(ده‌سكی ده‌گاكان و به‌شه‌ به‌ستراوه‌كانی ده‌ره‌وه‌...هتد).

3-پاكنردنه‌وه‌
• پاكردنه‌وه‌ی ناوه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل شوشتنی به‌ ئاوی به‌هێز.
• پاكردنه‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێل شوشتنی به‌ ئاوی به‌هێز.
• پاكردنه‌وه‌ی به‌ دیزل و كه‌ف.

4-نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌ل
• رێخستنه‌وه‌ و راستكردنه‌وه‌(ته‌عدیل)
• لووسكردن

5-بۆیاغ كردن
• لێدانی مه‌عجوون
• لێدانی چینی بنه‌ره‌تی بۆ بۆیاغ.
• ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی بۆیاغكردن(دوای لادانی گشت تلیشه‌كان)

6-به‌ستنه‌وه‌
• نوێكردنه‌وه‌ی سیسته‌می برێك و به‌ستنه‌وه‌ی گشت به‌شه‌كانی دیكه‌ دوای نوێكردنه‌وه‌یان، وه‌كوو تایه‌ و ئیگزۆست تاقمی داپۆشه‌ره‌كانی ژێره‌وه‌ و... هتد.
• به‌ستنه‌وه‌ی بزوێنه‌رو گێر.
• به‌ستنه‌وه‌ی پێكهاته‌كانی شوێنی بزوێنه‌ر
• به‌ستنه‌وه‌ی گشت وایه‌ره‌كان و سه‌ره‌ وایه‌ره‌كان.
• به‌ستنه‌وه‌ی داشبۆرد.
• به‌ستنه‌وه‌ی گشت پێكهاته‌كانی ژووره‌وه‌، وه‌كوو رووپۆشی ژێر پێیه‌كان و كوشنه‌كان و پێكهاته‌ ته‌واوكارییه‌كانی دیكه‌...هتد.
• به‌ستنه‌وه‌ی به‌شه‌ كاره‌بایه‌كان، وه‌كوو گڵۆپ و سیته‌می سڕینه‌وه‌ی جامه‌كان و ...هتد.
• گۆرینی گشت رۆن و فلته‌ره‌كان (به‌هه‌مان شێوه‌ی خزمه‌تگوزاریی 80,000 كم).
• به‌كارخستنی ئۆتۆمبیل و ئه‌نجامدانی پشكنین له‌باره‌ی ئه‌دای بزوێنه‌ر ، وه‌كوو لێچوونی شله‌ و رۆنه‌كان له‌ بزوێنه‌ر و ده‌نگی بزوێنه‌ر و هه‌روه‌ها پشكنینی سیسته‌می كاره‌بایی ئۆتۆمبیل.

7-تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌یدانی
• ئه‌نجامدانی تاقیكردنه‌وه‌ی مه‌یدانی بۆ ئۆتۆمبیل له‌سه‌ر ڕێگاكان.
• پشكنینی ئه‌دای ئۆتۆمبیل به‌ گشتی.
• پشكنینی له‌رزین و ژاوه‌ژاو و ره‌قیی ئۆتۆمبیل.

8-پۆلیشكردن
• پۆلیشكردنی هه‌یكه‌لی ئۆتۆمبیل-قۆناغی یه‌كه‌م.
• پۆلیشكردنی هه‌یكه‌لی ئۆتۆمبیل-قۆناغی دووه‌م.
• پۆلیشكردنی هه‌یكه‌لی ئۆتۆمبیل-قۆناغی سێه‌م.


9-پشكنینی كۆتایی بۆ دڵنیابوون
• ئه‌نجامدانی دوایین پشكنین بۆ دڵنیابوون به‌ گوێره‌ی لیستێك كه‌ تایبه‌ت بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ ئاماده‌كراوه‌.
• دڵنیابوون له‌ سیسته‌مه‌كان
• دڵنیابوون له‌ به‌شه‌ كاره‌بایه‌كان
• دڵنیابوون له‌ به‌شه‌ میكانكییه‌كان

10- ئه‌رشیفكردن و كاره‌ كاغه‌زییه‌كان ئاماده‌كردنی و راده‌ستكردنه‌وه‌ی
• لیستێكی تایبه‌ت به‌ پشكنین كه‌ له‌ 160 خاڵ پێك هاتووه‌.
• هه‌نگاو بۆ ئاماده‌كردن و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ئۆتۆمبیل به‌گوێره‌ی لیستی پشكنین.
• بروانامه‌